وەزارەتی پەروەردە روونکردنەوەیەک لەبارەی پشوو بڵاو دەکاتەوە
وەزارەتی پەروەردەی حکوومەتی هەرێمی کوردستان روونکردنەوەیەک لەبارەی پشوو، بڵاو دەکاتەوە.
لە روونکردنەوەکەدا، کە لە پەیجی تایبەتیی وەزارەتی پەروەردە لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی (فەیسبووک) بڵاو کراوەتەوە، دەسەڵاتی دیاریکردنی رۆژێک بە پشوو، بە بەڕێوەبەرایەتییەکانی پەروەردەوە دراوە.
پشووەکە بۆ ئەو ناوچانەیە، کە بەفرێکی زۆریان لێباریوە و بەهۆیەوە ئاستەنگ بۆ هاتوچۆ دروست بووە و پلەکانی گەرمی بەشێوەیەکی بەرچاو دابەزیون.
لە چەند رۆژی رابردوودا، بەفرێکی زۆر لە چەندین ناوچەی کوردستان باریوە و بەهۆیەوە کەشی کوردستان زۆر سارد بووە و لە چەندین شوێنیش بەفر رێگاکانی داخستووە.
باسنیوز
