بەهۆی ئاگرکەوتنەوە لە ماڵێکی کەرکووک دوو منداڵ گیانیان لەدەستدا
عەمید هەڤاڵ بەرزنجی، بەڕێوەبەری پۆلیسی عروبە راگەیاند، یەکێک لە منداڵەکان کوڕە، ناوی ئەنەس ئیسماعیل ـە و لەدایکبووی 2014یە، ئەوی دیکەشیان کچە و ناوی ئەنیا ئیسماعیلە و لەدایکبووی 2017یە.
بەڕێوەبەری پۆلیسی عروبە ئەوەیشی گوت، هۆکاری ئاگرکەوتنەوەکە بەهۆی تەنووری غاز بووە لە ماڵەکەدا و تاوەکو تیمەکانی ئاگرکوژێنەوە گەیشتوونەتە شوێنەکە نەتواندراوە منداڵەکان رزگاربکرێن.
بەگوتەی پۆلیس پەڕاوی لێکۆڵینەوە بۆ رووداوەکە کراوەتەوە و لێکۆڵینەوەکانیان بەردەوامە.
