دادگای باڵای فیدراڵیی عێراق بە تەواوی لەكار کەوت
بە پێی بڕیارێكی قازی فایەق زێدان سەرۆکی ئەنجوومەنی باڵای دادوەریی عێراق، چیتر دادگای فیدراڵیی عێراق ناتوانێ بریار بدات، ئەمەش بە هۆی تێکچوونی ڕێژەی یاسایی پێویست لەناو ئەنجوومەنی دادگاکە، دوای ئەوەی قازی فاروق سامی خانەنشین كرا و هیچ دەرچەیەکی دەستووری و یاساییش نیە بۆ چارەسەركردنی كێشەی لەدەستدانی ئەندامێكی ئەنجوومەنەكە.
باسنيوز
