سەرۆك بارزانی پێشوازی لە وەزیری وەرزش و لاوانی عێراق دەكات
ئهمڕۆ پێنجشهممه 23/1/2020، سەرۆك بارزانی پێشوازی لە د. ئەحمەد ریاز تالب، وەزیری وەرزش و لاوانی عێراق كرد، لە دیدارەكەدا وەزیری وەرزش و لاوانی عێراق سوپاسی هەڵوێست و هەوڵەكانی سەرۆك بارزانی كرد لەمەڕ قووڵكردنەوەی كولتووری پێكەوەژیان و لێبووردەیی نێوان پێكهاتە ئایینی و نەتەوەییەكانی كوردستان و عێراق.
هەر لەو كۆبوونەوەیەدا ڕۆشنایی خرایە سەر بارودۆخی سیاسیی عێراق، هەروەها داخوازییەكانی خۆپێشاندەران و جیلی نوێ و هەردوولا لەسەر ئەوە هاوڕا بوون كە پێویستە پاڵپشتی لە داواكاریی گەنجان و جیلی نوێ بكرێت و كار بۆ پێشخستنی ڕەوشی گەنجان و وەرزش لە عێراق و هەرێمی كوردستان بكرێت.
باسنيوز
