لە ئاكرێ‌ تاجەگوڵینە لەسەر گڵکۆی سێ‌ ئەفسەری كۆماری کوردستان دانرا

لە ئاكرێ‌ تاجەگوڵینە لەسەر گڵکۆی سێ‌ ئەفسەری كۆماری کوردستان دانرا
لە قەزای ئاكرێ‌ بە بۆنەی 74مین ساڵیادی دامەزراندنی كۆماری كوردستان لە مەهاباد، بە سەرۆكایەتی پێشەوا قازی محمەد، تاجینەگۆڵینە لەسەر گڵکۆی سێ‌ ئەفسەری كۆماری کوردستان دانرا.

زێرەڤان تەمو، رۆژنامەنووس و چالاك و رێكخەری‌ ڕێوڕەسمەكە رایگەیاند: "ئەمڕۆ پێنجشەممە لە ساڵیادی دامەزراندنی كۆماری كوردستان لە مهاباد، تاجەگۆڵینەی رۆژنامەنووسان و چالاكوان و رۆشنبیران و كەسایەتییەكانی سنووری ئاكرێمان لەسەر گۆڕی سێ‌ ئەفسەری كۆماری کوردستان دانا لە ئاكرێ‌ كە هەر سێکیان خەڵكی ئاكرێ‌ بوون".

گوتیشی: "ئەو سێ‌ ئەفسەری کوردەی دەڤەری ئاكرێ‌ کە کە ساڵی 19946 بەشدارییان لە دامەزراندنی كۆماری كوردستان لە مەهاباد بە رێبەریی پێشەوا قازی محەمەد و بە سەرپەرشتی بارزانی نەمر کردبوو، بریتین لە (میرحاج ئەحمەد ئاكرێی، خاڵەند‌ خەیاڵێ‌ و مەهدی سەلیم خان زێباری) و ئێمەش وەك وەفایەك تاجەگۆڵینەمان لەسەر گڵکۆكانیان دانا".










باسنیوز

Top