له هه‌ولێر ده‌ست به‌سه‌ر چوار تۆن هێلكه‌ى خراپبوودا ده‌گیرێت
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه 23/1/2020، له سنوورى پارێزگاى هه‌ولێر، ده‌ست به‌سه‌ر نزیكه‌ى چوار تۆن هێلكه‌ى خراپبوودا گیرا، له‌مباره‌یه‌وه نه‌به‌ز عه‌بدولحه‌مید، قایمقامی قه‌زاى ناوه‌ندیی هه‌ولێر به كه‌ناڵى (كوردستان 24)ى ڕاگه‌یاند: "به‌داخه‌وه ئه‌مه جارى یه‌كه‌م نییه و چه‌نده‌مین جاره هێلكه‌ى خراپبوو هاورده ده‌كرێت و ده‌ستى به‌سه‌ردا ده‌گیرێت، كه‌س نازانێ له چ شوێنێك به‌رهه‌م ده‌هێندرێن و هه‌وڵ ده‌درێت داخڵى ناو شارى هه‌ولێر بكرێ و ساغ بكرێته‌وه".
گوتیشى: "ئه‌مڕۆ ده‌ست به‌سه‌ر 166 كارتۆن هێلكه‌ى خراپبوودا گیرا، كه نزیكه‌ى 3 تۆن و نیو تا چوار تۆنه، ئاسایشى پیرمام ده‌ستیان به‌سه‌ردا گرتووه و بۆ ئێمه‌یان ناردووه، تاوه‌كوو ئێمه وه‌ك لێژنه‌ى قایمقامیه‌ت ڕێكارى پێویست بگرینه به‌ر و له‌ناوى ببه‌ین و ڕێكارى یاساییش به‌رانبه‌ر ئه‌و كه‌سانه بگرینه به‌ر، كه ئه‌و هێلكه‌یان هاورده كردووه".
قایمقامی قه‌زاى ناوه‌ندیی هه‌ولێر ئاماژه‌ى به‌وه‌ش دا، به‌پێى بڕیارى وه‌زاره‌تى كشتو‌كاڵى هه‌رێمى كوردستان و عێراق، هاورده‌كردنى هێلكه به‌هه‌موو شێوه‌یه‌ك قه‌ده‌غه‌یه، ئه‌گه‌ر هێلكه‌كه شیاو بێت و هیچ كێشهیهكیشى نه‌بێت، هه‌ر قه‌ده‌غه‌یه و نابێت هاورده بكرێت و بفرۆشرێت.
نه‌به‌ز عه‌بدولحه‌مید ئه‌وه‌شى خسته ڕوو، له هه‌رێمى كوردستان چه‌ندین كێڵگه‌ى به‌رهه‌مهێنانى هێلكه هه‌ن، هه‌روه‌ها ته‌نیا له هه‌ولێر پێنج كێڵگه‌ى به‌رهه‌مهێنانى هێلكه هه‌ن.
باسنيوز
