ھاوپەیمانان بۆ پەرلەمانی کوردستان: بەردەوامین لە ھاوکاریکردنی پێشمەرگە

ھاوپەیمانان بۆ پەرلەمانی کوردستان: بەردەوامین لە ھاوکاریکردنی پێشمەرگە
ئەندامێکی فراکسیۆنی بزووتنەوەی گۆڕان لە پەرلەمانی کوردستان رایدەگەیەنێت، کە هاوپەیمانیی نێودەوڵەتیی دژی رێکخراوی تیرۆریستی داعش بەڵێنی بەردەوامیدان بە هاوکارییەکانی بۆ پێشمەرگە، داوە.

رزگار حەمەد مەحمود، بڕیاردەری لیژنەی پێشمەرگە لە پەرلەمانی کوردستان رايگەیاند، لە کۆبوونەوەی لیژنەکەیان لەگەڵ ھاوپەیمانان، گفتگۆ لە بارەی چاکسازییەکانی ناو وەزارەتی پێشمەرگە و رۆڵ و هاوکارییەکانی ھاوپەیمانان، کراوە.

هەروەک رزگار حەمەد رایگەیاند، هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی لە رووەکانی پێدانی چەک و مەشقکردن بەردەوام دەبێ لە هاوکارییەکانی بۆ هێزەکانی پێشمەرگە.

بڕیاردەری لێژنەی پێشمەرگە ئاماژەی بەوەش کرد، کە هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی داوای رێکخستنەوە و یەکخستنی هێزەکانی پێشمەرگەیان کردووە و رایانگەیاندووە، ”یەکخستنەوەی پێشمەرگە لە ئەستۆی خۆتانە و خۆتان دەبێ بیکەن“.











باسنيوز


Top