پەرلەمانی کوردستان بۆ گفتگۆ لەبارەی خاڵەسنورییەکان چاوەڕێی حکوومەتە
جەلال محمەد ئەمین، پەرلەمانتار و بڕیاردەری لیژنەی یاسایی پەرلەمانی کوردستان رايگەیاند: "لە کۆبوونەوەی سەرۆکایەتیی پەرلەمان و سەرۆکایەتیی لیژنەکاندا ھێمن ھەورامی جێگری سەرۆکی پەرلەمان بە لیژنەکانی راگەیاندوە ئەگەر بۆ ھەفتەی داھاتوو حکوومەت ئامادە بێت بۆ دانیشتنەکە، ئەوا ھەفتەی داھاتوو پەرلەمان و حکوومەت لەسەر خاڵەسنورییەکان کۆ دەبنەوە و گفتگۆ لەبارەی خاڵەسنوریەکان دەست پێ دەکەن".
ئەو پەرلەمانتارە گوتیشی: "بۆ ئەم مەبەستە چاوەڕێی حکوومەت دەکرێت و ئەگەر بێت و ئامادە نەبن، ئەوا دانیشتنەکە لەبارەی خاڵەسنوورییەکان بۆ کاتێکی دیکە دوا دەخرێت".
بڕیاردەری لیژنەی یاسایی گوتیشی: "ئەگەر ئەو دانیشتنەی حکوومەت و پەرلەمان نەکرێت، ئەوا ئەمە دوایەمین دانیشتنی ئەم وەرزەی یاسادانانی پەرلەمان دەبێت".
باسنيوز
