له‌ هه‌ولێر چه‌ند شوێنێك داخران

له‌ هه‌ولێر چه‌ند شوێنێك داخران
به‌ڕێوه‌به‌رى به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی كاروبارى پاراستنى ته‌ندروستیی هه‌ولێر ئاماژه‌ به‌وه‌ ده‌دات، چه‌ند شوێنێكى جیاجیایان له‌ هه‌ولێر داخستووه‌.

ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌ 23/1/2020، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی كاروبارى پاراستنى ته‌ندروستیی هه‌ولێر، ڕاگه‌یاندراوێكى له‌ په‌یجى فه‌رمیی خۆى، له‌ تۆڕى كۆمه‌ڵایه‌تیی (فه‌یسبووك) بڵاو كرده‌وه‌، تێیدا د. سه‌رهه‌نگ جه‌لال، به‌ڕێوه‌به‌رى به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كه‌ ڕاى گه‌یاندووه‌: "بە سەرپەرشتیی بەڕێوەبەری بەشی چاودێریی تەندروستی و سەلامەتیی خۆراک، شەش شوێنان جیاجیا له‌ هه‌ولێر داخران".

ده‌شڵێت: "ئه‌و شوێنانه‌ دوانیان سه‌رتاشخانه‌ بوون، دوانیان ئارایشتگه‌ و یه‌ك خواردنگه‌ و یه‌ك كافتریاش بوون".












باسنيوز
Top