وەزارەتی دارایی بڕیارێكى نوێى دهركرد
نەبیل حەمەساڵح، بەرپرسی بەشی خۆیەتی و میلاکات لە بەڕێوەبەرایهتیی پەروەردەی شارەزوور، ڕاگەیاند: "دوێنێ چوارشهممه 22/1/2020، وەزارەتی دارایی و ئابووری بڕیاری دا بە چارەسەرکردنی کێشەی خەرجکردنی پارەی مامۆستایانی وانەبێژی باخچەکانی منداڵان".
گوتیشی: "پێشتر وەزارەتی دارایی و ئابووری بە ڕێنماییەک خەرجکردنی پارەی بۆ مامۆستایانی وانەبێژی باخچەکانی منداڵان ڕاگرتبوو، بەڵام ئێستا هاوشێوەی مامۆستایانی وانەبێژی ناوەندەکانی دیکەی خوێندن، پارە بۆ ئەوانیش خەرج دەکرێت".
باسنيوز
