ئەمڕۆ پەرلەمانی کوردستان کۆدەبێتەوە
ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تیی په‌رله‌مانی كوردستان به‌رنامه‌ی كاری دانیشتنی ژماره 16ی ئاساییی ئەمڕۆ پێنجشه‌ممه‌ی بڵاوکردوەتەوە کە دو تەوەر گفتوگۆی لەبارەوە دەکرێت دەکرێت.
21ی ئەم مانگە هێمن هه‌ورامی، جێگرى سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان لە نوسراوێکدا بانگهێشتی گشت ئه‌ندامانی په‌رله‌مانی کرد بۆ ئاماده‌بون له‌دانیشتنی ژماره (16)ی ئاسایی ساڵی یه‌كه‌م له خولى هه‌ڵبژاردنی پێنجه‌مى په‌رله‌مان.
تاوتوێکردنی ده‌رئه‌نجامى كۆبونه‌وه‌كانی نێوان حکومەتی هەرێم و حكومه‌تی فیدراڵی
بە گوێرەی بانگهێشتنامەکە تەوەری یەکەمی کۆبونەوەی ئەمڕۆی پەرلەمان بریتی دەبێت لە ئاماده‌بونی شاندى دانوستاندكارى حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به‌مه‌به‌ستی خستنه‌ڕوی ده‌رئه‌نجامى كۆبونه‌وه‌كانیان له‌گه‌ڵ حكومه‌تی فیدرالى سه‌باره‌ت به پڕۆژه بودجه‌ى ساڵی 2020 و پرسی نه‌وت.
تەوەری دوەمیش بریتی دەبێت لە خستنه‌ڕوى بیرۆكه‌ی گه‌لاوێژ عبید عپمان، په‌یوه‌ست به (دامه‌زراندنی سه‌نته‌رى راوێژكاریی بۆماوه‌یى نیشتیمانی له‌به‌ر زۆربونی رێژه‌ی منداڵی ناكام و نه‌خۆشییه بۆماوه‌ییه‌كان)، به‌پێی حوكمى خاڵی (2)ى بڕگه‌ی (یه‌كه‌م) له ماده‌ی (49)ى په‌یڕه‌وی ناوخۆی په‌رله‌مانی كوردستان.
خەندان
