دڵنیایی دەدرێتە خاوەن پێداویستییە تایبەتەکان

دڵنیایی دەدرێتە خاوەن پێداویستییە تایبەتەکان
لیژنه‌یه‌ك بۆ بینین و پاككردنه‌وه‌ی لیستی مووچه‌ی خاوه‌ن پێداویسته‌ تایبه‌ته‌كان پێكده‌هێنرێت، به‌ مه‌به‌ستی بڕینی مووچەی ئه‌و كه‌سانه‌ی شایسته‌ی مووچه‌ی خاوه‌ن پێداویستی تایبه‌ت نین.

په‌رله‌مانتارێكیش ده‌ڵێت، له‌ یاسای چاكسازیدا گه‌ره‌نتی و دڵنیایی دراوه‌، ئه‌و خاوه‌ن پێداویسته‌ تایبه‌تانه‌ی شایسته‌ن مووچه‌كانیان نابڕدرێت و وه‌ك خۆی ده‌مێنێته‌وه‌.

ئەندامێکی پەرلەمانی کوردستان لە لیژنەی کاروباری کۆمەڵایەتی روونكردنه‌وه‌ ده‌دات،‌ بە ھیچ شێوەیەک مووچەی كه‌سانی خاوه‌ن پێداویستی تایبه‌ت نابڕێت، بەڵکو رێکخستنەوەی بۆ دەکرێت و لیستەکانیان پاکدەکرێتەوە لەو کەسانەی شایستەنین مووچه‌یان پێبدرێت، چونكه‌ لە بنەڕەتدا خاوە پێداویستی تایبەت نین.

یاساکە بەجۆرێک داڕێژراوەتەوە، ھەر خاوەن پێداویستییەکی تایبەت فەرمانبەر بێت لە حکومەت، ئەوە موچەکەی بۆ دەخرێتە سەر موچەی فەرمانبەرییەکەی و ئەوانه‌شی فەرمان بەر نین موچەکانیان وەک خۆی دەمێنێتەوە.

په‌رله‌مانتارێكی تری كوردستان ده‌ڵێت، گه‌ره‌نتیان لە حوکمەت وەرگرتووە لەو پارەیە لە جێبەجێ کردن یاسای چاکسازیی دەگەڕێتەوە، بتوانرێت موچەی ئەو توێژەشی پێ زیادبکرێت.

لەماددەی ١٥ یاسای چاکسازیی، خاڵێک زیادکراوە باس لەوە دەکات، بە دیاری کردنی رێژەی ئەو پارەییە کە دەست حكومه‌ت دەکەوێت لە یاسای چاکسازیی، دەستکاری موچەی خاوەنپێداویستی تایبەت و خانەنشینانی مەدەنی پێدەکرێت.

لەگەڵ ئەمانەشدا، لە قۆناغی یەکەمدا لە رێگەی لیژنەیەکی تایبەتمەندەوە دەست دەکرێت بە بینینی كه‌سانی خاوه‌ن پێداویستی تایبه‌ت له‌ پێناو پاککردنەوەی لیستی خاوەن پێداویستییەتایبەتەکان
.
Top