سەرۆك بارزانی پێشوازی لە پارێزگاری موسەننا و شاندێكی یاوەری كرد
لەو دیدارەدا بارودۆخی سیاسی و دوایین پێشهات و پەرەسەندنەكانی عێراق تاوتوێ كرا.
پارێزگاری موسەننا سوپاسی هەڵوێست و خەمخۆریی سەرۆك بارزانی كرد لەمەڕ قەیرانەكانی عێراق و هەروەها یارمەتیدانی پارێزگاكانی باشووری عێراق، ڕاشیگەیاند كە خەڵكی سەماوە و پارێزگای موسەننا سۆزێكی تایبەتیان بۆ سەرۆك بارزانی هەیە.
هەر لەو كۆبوونەوەیەدا شاندی میوان وێڕای ئاماژەدان بە بارودۆخی نالەباری سیاسی لە عێراق، داوایان كرد سەرۆك بارزانی ڕۆڵی هەبێت بۆ چارەسەركردنی ئەو قەیرانە قووڵەی كە ئێستا لە عێراق لە ئارادایە.
باسنيوز
