بروسكەی سەرەخۆشیی سەرۆك بارزانی بۆ خانەوادەی یاوەر نامق سالم
لە بروسكەی سەرەخۆشیی سەرۆك بارزانیدا هاتووە "بە داخێكی زۆرەوە هەواڵی كۆچی دوایی یاوەر نامق سالم برای تێكۆشەری گەلەكەمان خوالێخۆشبوو جەوهەر نامق سالممان پێ گەیشت. سەرەخۆشی و هاوخەمیی خۆم ئاراستەی ئێوەی ئازیز و تەواوی كەسوكار و ئاشنایانتان دەكەم، خۆم بە هاوبەشی خەمتان دەزانم. لە خودای مەزن داواكارم خوالێخۆشبوو بە بەهەشتی بەرین شاد بكات و سەبر و ئارامیش بە هەموو لایەك ببەخشێت".
باسنيوز
