هاتوچۆى هه‌ڵه‌بجه ئاگادارییه‌ك له‌باره‌ى ئۆتۆمبێله بێسه‌ره‌تاكان بڵاو ده‌كاته‌وه
ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 22/1/2020، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی هاتوچۆى هه‌ڵه‌بجه، ئاگادارییه‌كى له په‌یجی فه‌رمیی خۆى، له تۆڕى كۆمه‌ڵایه‌تیی (فه‌یسبووك) بڵاو كرده‌وه، تێیدا هاتووه: "وه‌ك تێبینی ده‌كرێت ماوه‌یه‌كه له‌لایه‌ن هه‌ندێك له فرۆشیارانى ئۆتۆمبێله بێسه‌ره‌تاكان و كه‌سانى به‌رژه‌وه‌ندیخوازه‌وه، بۆ ساغكردنه‌وه ئۆتۆمبێبله‌كانیان به‌شێوه‌یه‌ك له‌به‌ر به‌رژه‌وه‌ندیی خۆیان، له‌سه‌ر كار و له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كاندا ده‌نگۆى پێدانى (تابلۆى ژماره هه‌ڵه‌بجه) ده‌درێت به‌و ئۆتۆمبێلانه‌ى بێسه‌ره‌تان، یان هیچ به‌ڵگه‌یه‌كیان نییه، بڵاو ده‌كرێته‌وه".
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی هاتوچۆى هه‌ڵه‌بجه ئه‌و ده‌نگۆیانه ڕه‌ت ده‌كاته‌وه و ئاماژه به‌وه ده‌دات: "ئه‌و ده‌نگۆیانه دوورن له ڕاستییه‌وه و گوته‌كانیان هیچ به‌ڵگه‌یه‌كى یاسایی نییه، داوا له هه‌موو لایه‌ك ده‌كه‌ین، به‌دوور بن له كڕین و فرۆشتنى ئه‌و جۆره ئۆتۆمبێلانه".
باسنيوز
