سەرۆك بارزانی پێشوازی لە ژمارەیەك نوێنەری پارێزگای نەینەوا لە ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق دەكات
ئهمڕۆ چوارشهممه 22/1/2020 لە سەلاحەددین، سەرۆك بارزانی پێشوازی لە ژمارەیەك نوێنەری پارێزگای نەینەوا لە ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق كرد، لە دیدارەكەدا كە د. بەشیر حەداد، جێگری سەرۆكی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراقیش ئامادەی بوو، بارودۆخی شاری مووسڵ و ناوچە جیاجیاكانی پارێزگای نەینەوا و ژیان و گوزەرانی ئاوارەكان و كاركردن بۆ گەڕانەوەی خەڵك بۆ ناوچە ئازادكراوەكان تاوتوێ كران.
لە بەشێكی ئەو دیدارەدا شاندی میوان سەرۆك بارزانییان لە كێشە و گرفت و داواكارییەكانی پێكهاتەكان ئاگادار كردەوە و ڕاشیان گەیاند كە دانیشتوانی پارێزگای نەینەوا چاویان لەوەیە كە سەرۆك بارزانی هەوڵی چارەسەركردنی كێشەكانیان بۆ بدات.
هەر لەو كۆبوونەویەدا قوربانیدانی هێزی پێشمەرگەی كوردستان لەشەڕی دژی تیرۆریستانی داعش بەرز نرخێندرا و جەخت لەسەر قووڵتركردنی بنەماكانی پێكەوەژیانی پێكهاتە ئایینی و نەتەوەییەكانی پارێزگای نەینەوا كرایەوە.
باسنيوز
