سەرۆکی هەرێمی کوردستان و سەرۆکی ئەمریکا کۆبوونەوە
لە پەراوێزی دیدار و کۆبوونەوەکانی کۆنگرەی ساڵانەی ئابووریی جیهان لە شاری داڤۆس لە سوسڕا، نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان لەگەڵ دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا کۆبووەوە.
چاوەڕوان دەکرێت لەم کۆبوونەوەیەدا چەند پرسێکی گرنگی پەیوەندیدار بە دۆخی عێراق و رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و پەیوەندییەکانی هەرێمی کوردستان و ئەمریکا تاوتوێ بکرێت.
باسنيوز
