نوێترین زانیاری لەبارەی کەیسی پارەی گەنمی جووتیارانی هەرێمی کوردستان خرایە روو
لەمبارەوە مام فارس، وەک نوێنەری جووتیارانی هەرێمی کوردستان، گوتی: "ماوەی دوو ساڵە کەیسی بەدواداچوونی پارەی نەدراوی جووتیارانی هەێمی کوردستان، لە بەغدایە و ئێمە بە ماندووبوون و هیمەتی خۆمان ئێستا گەیشتینە کۆتایی".
ئاماژەی بەوەش کرد: "ئێمە و پارێزەرەکان نەمندەویست سکاڵا لەدژی حکوومەتی هەرێمی کوردستان تۆمار بکەین چونکە بە حکوومەتی خۆمانی دەزانین، بەڵام سەرەنجام ناچاریان کردین لەسەر بنەمای نامەکەی خۆیان کە لە سایلۆ نووسراوە و دەڵێت ئێمە پارەی نەختینەمان نەبووە، بەڵام ئەوە بزانین ئێمە لە قۆناغەکانی یەکەم و دووەمی دادگای "ڕەسافە" لە بەغدا بردمانەوە، بەڵام لە کۆتاییدا پشتیان بەو نووسراوەیە بەست کەلە سایلۆی هەولێرەوە نووسراوە ئێمە نەختینەمان نەبووە، بۆیە نەمانتوانیوە ئەو پارەیە بدەین".
مام فارس گوتیشی: "ئێمە دڵنیاتان دەکەمەوە کە ئەم سکاڵایە لە بەرژەوەندیی حکوومەتی هەرێمی کوردستانە و دەبێ دادگا روونی بکاتەوە کە وەزارەتی بازرگانیی حکوومەتی هەرێمی کوردستان ڕوونی بکاتەوە کە لەسەر ئەوان نییە، پاشان دادگای تەمیز گوتیان کە ئێمە دەشزانین کە لەسەر حکوومەتی عێراقە، بەڵام ئێمە لە دووی مانگی داهاتوو دەچێنەوە بەغدا و ئەو بڕیارەی کە عەبادی بۆ ڕاگرتنی پارەی جووتیارانی هەرێمی کوردستان داویەتی و ئێمە سکاڵامان لەسەری نووسیوە و هەڵدەوەشێتەوە لە بەرژەوەندیی جووتیارانی کوردستان دەبێت".
باسنيوز
