حه‌شدی شیعی به فه‌رمی جێگره‌وه‌ی ئه‌بومه‌هدی موهه‌ندیس-ی دیاریكرد
كه‌ریم علێوی، ئەندامی هاوپه‌یمانێتی فه‌تح لە پەرلەمانی عێراق لە لێدوانێکدا رایگەیاند، "ئه‌نجومه‌نی شورای حه‌شدی شه‌عبی كۆبونه‌وه‌ی ئه‌نجامداوه و له‌كۆبونه‌وه‌كه‌شدا بڕیاریداوه ئه‌بو عه‌لی به‌سڕی سه‌رۆك ئه‌ركانی ده‌سته‌ی حه‌شدی شه‌عبی وه‌ك جێگره‌وه‌ی ئه‌بومه‌هدی موهه‌ندیس دیاریبكات".
ئه‌بو عه‌لی به‌سڕی، سه‌رۆك ئه‌ركانی هێزی حه‌شدی شه‌عبی وەک جێگری سەرۆکی دەستەی حەشدی شەعبی دەستبەکاردەبێت
ئاماژەی بەوەشکردوە، ئه‌بو عه‌لی به‌سڕی، سه‌رۆك ئه‌ركانی هێزی حه‌شدی شه‌عبی کە وەک جێگری سەرۆکی دەستەی حەشدی شەعبی دەستبەکاردەبێت، كه‌سایه‌تییه‌كی ناسراوی ناو حه‌شدی شه‌عبیه.
به‌ره‌به‌یانی هه‌ینی 3-1-2020، له‌ئه‌نجامی بۆردومانێكی فڕۆكه‌ی بێفڕۆكه‌وانی هێزه‌كانی ئه‌مریكا له‌نزیك فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی به‌غدا، قاسم سوله‌یمانی، فه‌رمانده‌ی قودسی سوپای پاسدارانی ئێران و ئه‌بومه‌هدی موهه‌ندیس، جێگری سه‌رۆكی ده‌سته‌ی حه‌شدی شه‌عبی و نۆ له‌هاوكاره‌كانیان كوژران.
خەندان
