ڕۆیتەرز: كۆمپانیای بریتیش پێترۆڵیۆم لە كەركووك كشایەوە
بە پێی سەرچاوەی رۆیتەرز، كۆمپانیا بەریتانیەكە مانگی رابردوو دەسەڵاتدارانی عێراقی ئاگادار كردبووەوە بەوەی فەرمانبەرەكانی لە كێڵگەكە دەكێشێتەوە، چونكە ئەو گرێبەستەی ساڵی 2013 لەگەڵ لایەنی عێراقی كردبوو، لە 2019دا كۆتایی هاتووە و لایەنی عێراقی داوای درێژكردنەوە یان نوێكردنەوەی گرێبەستەكەی نەكردووە.
بەرپرسێكی باڵای كۆمپانیای نەوتی باكووریش (NOC)، كشانەوەی بریتیش پێترۆڵیۆمی دووپات كردووەتەوە و هۆكارەكەی بۆ ئەوە گەڕاندووەتەوە كە كۆمپانیاكە سەركەوتوو نەبووە لە دۆزینەوەی بڕی نەوتی پێویست لە كێڵگەكەدا.
باسنيوز
