پێنجشەممە پەرلەمانی کوردستان کۆ دەبێتەوە
بەپێی بانگهێشتنامەکەی دەستەی سەرۆکایەتیی پەرلەمان، ئەندام پەرلەمانەکان بەپێی به‌رنامه‌ی كاری دانیشتنی ژماره (16)ی ئاساییی رۆژی پێنجشه‌مه رێكه‌وتی 2020/1/23ى بانگ کراون كه به‌م شێوه‌یه‌ی خواره‌وه‌یه:
به‌رنامه‌ى كار
به‌پێی حوكمی مادده‌ی (5)و بڕگه‌كانی (یه‌كه‌م و دووه‌م) له مادده‌ى (16)و برگه‌ی (سێیه‌م) له مادده‌ی (18) و بڕگه‌كانی (یه‌كه‌م و دووه‌م و سێیه‌م و چواره‌م و پێنجه‌م) له مادده‌ی (20)و مادده‌كانی (47، 48، 52، 54، 55، 56، 57) له په‌یڕه‌وی ناوخۆی په‌رله‌مانى كوردستان-عیراق، ده‌سته‌ى سه‌رۆكایه‌تیى په‌رله‌مان بڕیاری دا به‌رنامه‌ی كاری دانیشتنی ژماره (16)ى ئاسایی خولی پاییزه‌ی ساڵی یه‌كه‌م له خولــی پێنجه‌می هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مان له كاتژمێر (11)ى پێشنیوه‌رۆی رۆژی پێنجشه‌ممه رێكه‌وتی 2020/1/23 به‌م شێوه‌یه بێت:
یه‌كه‌م: ئاماده‌بوونی شاندى دانوستاندكارى حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به‌مه‌به‌ستی خستنه‌ڕووی ده‌ره‌نجامى كۆبوونه‌وه‌كانیان له‌گه‌ڵ حكوومه‌تی فیدرالى سه‌باره‌ت به (پڕۆژه بودجه‌ى ساڵی 2020 و كه‌یسی نه‌وت).
دووه‌م: خستنه‌ڕووى بیرۆكه‌ی به‌ڕێز (د.گه‌لاوێژ عوبید عوسمان) په‌یوه‌ست به (دامه‌زراندنی سه‌نته‌رى راوێژكاریی بۆماوه‌یى نیشتمانی له‌به‌ر زۆربوونی رێژه‌ی منداڵی ناكام و نه‌خۆشییه بۆماوه‌ییه‌كان)، به‌پێی حوكمى خاڵی (2)ى بڕگه‌ی (یه‌كه‌م) له ماده‌ی (49)ى په‌یڕه‌وی ناوخۆی په‌رله‌مانی كوردستان.
باسنيوز
