تەرمی دایکێک و کوڕ و کچەکەی لە عەنکاوە دۆزرایەوە
کەمێک لەمەوبەر (سێشەممە ٢١ی ١ی ٢٠٢٠)، رائید هۆگر عەزیز، گوتەبێژی پۆلیسی هەولێر رايگەیاند، کاتژمێر ٩ی بەیانیی ڕۆژی ١٩ی ١ی ٢٠٢٠، لە بوونی چەند تەرمێک لە شارۆچکەی عەنکاوە ئاگادار کراونەتەوە.
روونیشی کردەوە کە دوای گەیشتنی هێزەکانیان بۆ شوێنی ڕووداوەکە، دەرکەوتووە کە تەرمی دایکێک (ساڵی ١٩٨٣ لەدایک بووە) و کوڕەکەی (٢٠٠٢ لەدایک بووە) و کچەکەی (٢٠٠٥ لەدایک بووە) هەن. بۆیە تەرمەکانیان ڕەوانەی پزیشکی دادوەری کردووە.
گوتەبێژی پۆلیسی هەولێر ئاشکرای کرد کە ئەم خێزانە بە ڕەچەڵەک خەڵکی پارێزگای نەینەوان و دوای ئاوارەبوونیان، لە عەنکاوە ژیاون. ئێستاش لێکۆڵینەوەکان لە بارەی ڕووداوەکە دەستی پێکردووە.
ئەمە لە کاتێکدایە کە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانەوە بڵاو کراوەتەوە کە ئەو خێزانە بە ڕەچەڵەک خەڵکی شارەدێی (بەتنایا)ی سەر بە شارۆچکەی بەعشیقەی پارێزگای نەینەوان.
باسنيوز
