پارێزگاری سەپێندراوی کەرکووک هەوڵی ڕووخاندنی دەیان دووكانی كاسبكاران دەدات
عەلی ئەنوەر، دووكاندارێكی بازاڕی "لەیلانە" لە حەویجە ڕايگەیاند: "ئەمڕۆ سێشەممە 21/1/2020 وەكوو دووكاندارەكانی بازاڕی لەیلان لە شاری كەركووك گردبوونەوەیەكی ناڕەزاییمان لەدژی هەوڵی رووخاندنی دووكانەكانمان لەلایەن ئیدارەی كەركووكەوە ڕێک خست".
گوتیشی: "بازاڕەكە زیاترە لە 150 دووكانە و بژێوی ژیانی دەیان خێزانی لەسەرە، ساڵانێكی زۆرە لێرە كار دەكرێت و ئێستاش بەمەبەست هەوڵی ڕووخاندنی ئەو دووكانانە دەدەن بۆ ئەوەی ئەو خەڵكە بێكار بكەن".
خاوەنی دووكانەكان لە كورد و عەرەب و توركمان پێكدێن، لەدژی هەوڵی رووخاندنی دووكانەكانیان دەڵێن ئەوان بەردەوام دەبن لە هەوڵەكانیان تاوەكوو دووكانەكانیان نەڕووخێندرێت.
باسنيوز
