وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی: کاروباری سه‌رجه‌م نه‌خۆشخانه ئه‌هلییه‌کان رێک ده‌خه‌ینه‌وه
د.محه‌مه‌د قادر، لەمبارەوە ڕايگەیاند: "لیژنه‌یه‌ک له وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی و سه‌ندیکاکان بۆ رێکخستنه‌وه‌ی سه‌رجه‌م نه‌خۆشخانه ئه‌هلییه‌کان پێک هاتووه و له‌سه‌ر بنه‌مای خزمه‌تگوزاری و ئه‌ستێره له 2ەوە ده‌ست پێ ده‌کات هەتاکوو 5 و بۆ ئەمەش٦٠ پێوه‌ری جیهانی دانراوه بۆ نه‌خۆشخانه‌کان له ده‌رگاوه ده‌ست پێده‌کات تا ته‌واوی بینا و به‌رگریی شارستانی و پزیشکه‌کان و خزمه‌تگوزاری".
ئاماژەی بەوەش کرد: "بۆ نموونه تۆی نه‌خۆش که ده‌چیته نه‌خۆشخانه‌یه‌ک 200 هەزار دینار خه‌رج ده‌که‌یت، به‌پێی لیستیک پێت ده‌ڵێت له‌کوێدا پاره‌که خه‌رج کراوه، ئه‌وکاته ده‌توانیت راستییه‌کان بزانیت".
گوتیشی: هه‌ر نه‌خۆشخانه‌یه‌ک پابه‌ندی رێنماییه‌کان نه‌بێت، ده‌خرێته لیستی ره‌ش و دواتر داخستنی".
باسنيوز
