جێگری سەرۆکی پەرلەمان بۆ کۆبوونەوە بانگهێشتی پەرلەمانتاران دەکات
هێمن هەورامی، جێگری سەرۆکی پەرلەمان، بانگهێشتی تەواوی ئندامانی پەرلەمان دەکات، بۆ ئامادەبوون لە دانیشتنی ژماره (16)ی ئاسایی ساڵی یهكهم له خولى ههڵبژاردنی پێنجهمى پهرلهمانی کوردستان کە لە کاتژمێر 11ی پێش نیوەڕۆی رۆژى پێنجشهمه رێكهوتی 2020/1/23 بەڕێوە دەچێت.
لەمبارەیەوە جەلال محەمەدەمین، ئەندامی فراکسیۆنی گۆڕان لە پەرلەمانی کوردستان رايگەیاند، چاوەڕوان دەکرێت لەم کۆبوونەوەیەدا شاندی دانوستانکاری حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە بارەی پەیوەندیی هەولێر و بەغدا، هەروەها لایەنە پەیوەندیدارەکانی تایبەت بە خاڵە سنوورییەکان بەشداری بکەن.
باسنيوز
