له سلێمانى پارکی مەولانا کرایەوە
ئهمڕۆ سێشهممه 21/1/2020، وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار ڕاگهیاندراوێكى له پهیجى فهرمیی خۆى، له تۆڕى كۆمهڵایهتیی (فهیسبووك) بڵاو كردهوه، تێیدا هاتووه: "دوێنێ دووشەممە بە سەرپەرشتیی سەرۆکایەتیی شارەوانیی سلێمانی، پارکی مەولانا لە شاری سلێمانی کرایەوە".
باس لهوهش كراوه، پاركی مەولانا بەشێوازێكی جوان دیزاینی بۆ كراوە و وێڕای جوانییەکەی، هاوکات دەبێتە هۆی زیادکردنی ڕێژەی سەوزایی و گەشتیاران لە شاری سلێمانی کە حکوومەتی هەرێمی کوردستان بایەخێکی زۆر بە زیادکردنی ڕێژەی سەوزایی دەدات، هەم بە مەبەستی جوانکردنی سیمای شار و هەمیش بۆ پاراستنی ژینگەی هەرێمی کوردستان.
وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار ئهوهشى خستووهته ڕوو، پارکەکە شوێنی وەستانی ئۆتۆمبێل و وەرزشی تێدایە، هاوکات بە هەزاران نەمامی تێدا چاندراوە.
باسنيوز
