کۆڕبەندی داڤۆس بە بەشداریی سەرۆکی هەرێمی کوردستان دەست بەکارەکانی دەکات
کۆڕبەندی داڤۆس بە بەشداریی سەرۆکی هەرێمی کوردستان دەست بەکارەکانی دەکات
کۆڕبەندی ئابووریی داڤۆس دەست بەکارەکانی دەکات و سەرۆکی هەرێمی کوردستان بەشداریی تێدا دەکات.
ئەمڕۆ سێشەممە 21-1-2020 بۆ ماوەی چوار رۆژ، کۆڕبەندی ئابووریی داڤۆس لە سویسرا بە بەشداریی سێ هەزار سەرکردە و کەسایەتیی باڵای جیهان، ساز بکرێت.
نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان بەشداریی کۆڕبەندەکە دەکات و لە پەراوێزی کۆڕبەندەکەش، لەگەڵ دۆناڵد ترەمپی سەرۆکی ئەمریکا و سەرکردە سیاسی و ئابوورییە کاریگەرەکانی جیهان، کۆ دەبێتەوە.
ناوی بەشێک لەو سەرکردانەی بەشداریی کۆڕبەندەکە دەکەن:
- نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان
- بەرهەم ساڵح، سەرکۆماری عێراق
- دۆناڵد ترەمپی سەرۆکی ئەمریکا
- ئەنگێڵا مێرکڵی راوێژکاری ئەڵمانیا
- ئەنۆنیۆ گۆتێرسی سکرتێری گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان
- عمران خان، سەرۆک وەزیرانی پاکستان
- جۆزێبی کۆنتی، سەرۆک وەزیرانی ئیتاڵیا
- سێباستیان کورتز، راوێژکاری نەمسا
- ئۆرسۆلا ڤۆن دێرلاین، سەرۆکی کۆمسیۆنی یەکێتیی ئەوروپا
مەولود چاویشئۆغڵو، وەزیری دەرەوەی تورکیا
لە کۆڕبەندی ئەمساڵدا، چەند تەوەرێکی پەیوەندیدار بە ئاسایش و سەقامگیریی جیهان تاوتوێ دەکرێن، کە بریتین لە؛
- تێکچوونی کەشوهەوای گۆی زەوی و رێگاکانی چارەسەرکردنی.
- سووتانی دارستانەکانی ئوسترالیا.
- مەترسیی سەرهەڵدانی شەڕی نێوان ئەمریکا و ئێران و رێککەوتننامەی ناوکیی وڵاتانی 5+1 و ئێران.
- خستنەخوارەوەی فڕۆکەیەکی مەدەنیی ئۆکرانی لەلایەن سوپای پاسدارانی ئێرانەوە.
- ناکۆکییە ئابوورییەکانی ئەمریکا و چین.
- ناکۆکییەکانی نێوان ئەمریکا و وڵاتانی یەکێتیی ئەوروپا.
- مەترسییە تەندروستییەکان لەسەر جیهان.
ساڵانە سەرکردە سیاسیی و ئابوورییە باڵاکانی جیهان لە زستانەهەواری داڤۆس لە سویسرا، بۆ تاوتوێکردنی رەوشی ئابووریی و سیاسیی جیهان، کۆ دەبنەوە.
باسنيوز
