بەڕێوەبەرایەتی گشتی ئاسایش – ههولێر وهڵامی مهحموود سهنگاوی دهداتهوه
له راگهیهندراوهكهدا، بهڕێوبهرایهتی گشتی ئاسایش رایدهگهیهنێت، ئهو وتانهی سهنگاوی له چوارچێوهی دۆسیهی تۆمهتبارێكه، كه لهسهر مامهڵهكردن به 60 كیلۆ گرام ماددهی هۆشبهر دهستگیركرابوو و له بهندیخانه كۆتایی به ژیانی خۆی هێناوه.
بهڕێوبهرایهتی گشتی ئاسایش – ههولێر، دووپاتی دهكاتهوه، تێگهیشتنیان ههیه بۆ ههست و سۆزی كهسوكار و لایهنگرانی ئهو كهسهی، لهو بازرگانییه تێوهگلاوه و دهشڵێت: "دەرگامان کراوەتەوە بۆ هەر جۆرە لێکۆڵینەوەیەک کە گومانەکان بڕەوێنێتەوە".
دهقی راگهیهندراوهكه:
"وەڵامێکی پێویست بۆ (محموود سەنگاوی) لە بەڕێوەبەرایەتی گشتی ئاسایش- هەولێرەوە
چەند رۆژێک بەر لە ئێستا، محمود سەنگاوی بە شێوەیەکی ناڕەوا و بە ئاستێکی نزمی وەک خۆی پەلاماری هێزەکانی ئاسایشی دا و ناماقوڵی زۆری دەرهەق بە دڵسۆزان و رۆڵەکانی ئەم گەلە و دامەزراوە فەرمییەکانی هەرێمی کوردستانی کردووە. ئەو وتانەی محموود سەنگاوی پەیوەندیدارە بە دۆسیەی تۆمەتبارێک کە لەسەر مامەڵەکردن بە شەست کیلۆگرام ماددەی هۆشبەر دەستگیر کرابوو و لە بەندیخانە کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنابوو.
ئێمە تێگەیشتنمان هەیە بۆ هەست و سۆزی کەسوکار و لایەنگرانی ئەو کەسە کە تێوە گڵاوە بە بازرگانی کردن بە ماددەی هۆشبەر و دەرگامان کراوەتەوە بۆ هەر جۆرە لێکۆڵینەوەیەک کە گومانەکان بڕەوێنێتەوە و لێکۆلینەوەکان لەو بارەیەوە لەگەڵ لایەنە فەرمیە پەیوەندیدارەکان بەردەوامە.
ئاشکراکردنی ئەم گروپە تاوانبارە دەستکەوتی گەورەیە بۆ پڕۆسەی گەڕان و ئاشکراکردنی ئەو گروپە مافیاییەی دەیانەویت هەرێمی کوردستان بکەنە ناوەندی بازرگانی کردن و ئالودەکردنی هاوڵاتیان بە ماددەی نەگریسی هۆشبەر. دەزانین قاچاخچێتی لە ناو پشێویدا چاڵاک دەبێت، بۆیە جێگەی سەرسوڕمان نییە قاچاخچییەکی ناسراوی مەرزەکانی ناوچەی گەرمیان، کە تێوەگڵاوی بازرگانی ڕەش و ئەندامی تۆڕی بازرگانی ناشەرعییە، بەرگری لە تۆری مافیا بکات و لەسەریان بێتە دەنگ و وەرەقەکان تێکەڵی پەیوەندی نێوان حیزبەکان بکات.
دەزگای ئاسایشی هەرێمی کوردستان پێکهاتووە لە ڕۆڵە دڵسۆزەکانی ئەم گەلە و شەونخوونی و ماندووبوونی زۆر دەکێشن و هەزاران شەهید و بریندارمان داوە تا هاووڵاتیان لە ئارامی و ئاسایشدا بژین و هەرێمی کوردستان پارێزراوبێت لە هەر جۆرە هەڕەشە و مەترسیەکی تیرۆریستان و مافیاکانی ماددەی هۆشبەر و هاوکاری و پاڵپشتی و دەستخۆشی هاونشتمانیانی دڵسۆز لای ئێمە سەنگی مەحەکە نەک خۆگڤکرندنەوەی شەریکەکانی تاوان و قاچاخچێتی.
دەزگاکەمان بەمافی خۆی دەزانێت لە دژی هەر جۆرە تۆمەتێکی ناڕەوا و ناوزڕاندنێک، بەرامبەر دەزگا و هێزەکانمان، رێکاری یاسایی بگرێتەبەر.
بەڕێوەبەرایەتی گشتی ئاسایش- هەولێر
باسنیوز
