كۆریای باشوور به 300 هه‌زار دۆلار هاوكاریی پێشكه‌شی ئاواره‌كان ده‌كات
رێبه‌ر ئه‌حمه‌د، له هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی تویته‌ر بڵاویكردووه‌ته‌وه، له‌گه‌ڵ "چۆی كوانگ جین"، كۆنسوڵی كۆریای باشوور له هه‌رێمی كوردستان پرۆتۆكۆلێكی تایبه‌ت به‌و هاوكارییه‌یان واژۆ كرد.
وه‌ك وه‌زیری ناوخۆ ئاماژه‌ی بۆ كردووه، به گوێره‌ی پرۆتۆكۆله‌كه كۆریای باشوور به بڕی 300 هه‌زار دۆلار هاوكاری ئاواره و په‌نابه‌ران ده‌كات كه له هه‌رێمی كوردستانن و به‌شێك له‌و هاوكارییه مرۆییانه‌ش، كه‌لوپه‌لی زستانه ده‌بن.
K24
