پارتى لیژنەیەکى باڵا بۆ بەستنى کۆنگرەى 14 پێکدەهێنێت

 پارتى لیژنەیەکى باڵا بۆ بەستنى کۆنگرەى 14 پێکدەهێنێت


ئەندامێکى سەرکردایەتى پارتى رایگەیاند لیژنەیەکى باڵا بۆ وەرگرتنى پێشنیازى ئۆرگانەکانى سەر بە حزب پێکهێنراوە بەمەبەستى ئامادەکارى بۆ بەستنى چواردەیەمین کۆنگرەى پارتى دیموکراتى کوردستان.



د. ئاراس حەسۆ میرخان ئەندامى ئەنجوومەنى سەرکردایەتى پارتى دیموکراتى کوردستان راگەیاند: "بەمەبەستى ئامادەکاریى بۆ ئەنجامدانى 14یەمین کۆنگرەى پارتی، لیژنەیەکى باڵاى 7 کەسى کە 4 ئەندامى مەکتەبى سیاسى و 3 ئەندامى سەرکردایەتى پارتى لەخۆدەگرێت، لیژنەکە لە هەفتەى داهاتووەوە دەست بەکارەکانى دەکات و سەرەتاش بۆچوون و پڕۆژە و پێشنیازەکانى ئۆرگانەکانى پارتى وەردەگرن".



راشیگەیاند: "لیژنەکە بڕیار لە کاتى بەستنى کۆنگرە و چۆنیەتى بەرزکردنەوەى پێشنیازەکان دەدات و چەندین لێژنەى لاوەکیش پێکدەهێنرێن، بۆئەوەى بۆچوونى سەرجەم کادیرانى پارتى وەربگرێت و رەنگە کۆکردنەوەى پڕۆژە و پێشنیازەکان دوو مانگ بخایەنێت".



ئەو ئەندامەى سەرکردایەتى پارتى ئاماژەى بە ئەوەش کرد" لیژنەکە بڕیارە لەوە دەدات گۆرانکاییەکان چۆن و چى دەبن ئەمەش دەوەستێتە سەر پێشنیازى مەکتەب و لقەکان، بەڵام بەدڵنیاییەوە گۆڕانکارى لە هەیکەلى رێکخستن و ئۆرگانەکان و سەرکردایەتى پارتى روودەدات".









باسنيوز
Top