فڕۆكەخانەی ئیستەنبۆڵ ڕێگە بە نیشتنەوەی فڕۆكەیەكی عێراقی نادات
میدیاكانی عێراق بڵاویان كردەوە ئەمڕۆ گەشتێكی فڕۆكەوانی لە بەغداوە بۆ ئیستەنبۆڵ دواكەوتووە و بەم هۆیەوە 200 گەشتیار لە ناو فڕۆكەخانەی بەغدا ماونەتەوە و ناتوانن گەشتەكەیان بەرەو توركیا دەست پێبكەن.
بە پێی زانیارییەكان، دەبوایە لە كاتێكی زووتری ئەمڕۆدا فڕۆكەخانەی ئیستەنبۆڵ ڕێگەپێدان بە نیشتنەوەی فڕۆكەكە لە فڕۆكەخانەكە بۆ كۆمپانیای فڕۆكەوانیی عێراقی بنێرێت، بەڵام بە هەر هۆیەكەوە بێت، نەیانناردووە، بەم هۆیەوە فڕۆكەكە نەیتوانیوە بەرەو ئەم وڵاتە بفڕێت.
دەبوایە ئەم 200 گەشتیارە كاتژمێر 11:45ی ئەمڕۆ بەیانی بەرەو توركیا بڕۆن، بەڵام تا ئێستا لە فڕۆكەخانە گیریان خواردووە و هێشتا فڕۆكەكەیان ڕێپێدانی بۆ نیشتنەوە لە توركیا وەرنەگرتووە.
باسنيوز
