ئەفغانستان.. تاڵیبان شەش ئەندامی بنەماڵەیەکیان کوشت

ئەفغانستان.. تاڵیبان شەش ئەندامی بنەماڵەیەکیان کوشت
بە گوتەی بەرپرسانی هەرێمی "فاریاب"ی ئەفگانستان، شەوی رابردوو گرووپی تیرۆریستیی تاڵیبان لە ناوچەی "ئەندوخوی"ئەو هەرێمە شەش ئەندامی بنەماڵەیەکیان کوشتووە.

لەمبارەوە "نیعمەتوڵا فایق" واسلیی هەرێمی فاریانی ئەفغانستان بە تۆڕی میدیایی (BBC)ی ڕاگەیاندووە: "کاتژمێر حەوتی شەوی رابردوو بە کاتی ئەفغانستان، گرووپی تاڵیبان لە ناوچەی "ئەندخوی" هێرشیان کردووەتە سەر ماڵێک و بەهۆی دەستڕێژی گوللە شەش ئەندامی ئەو بنەماڵەیە کە زۆربەیان ژن و منداڵ بوون، کوژراون و دوو کەسی دیکەش بریندار بوون".

باسی لەوەش کردووە ئەو هێرشە لە گوندی "ئوروگەنجی‌خانە"ی ناوچەی ئەندخوی رووی داوە کە لەژێر کۆنترؤلی گرووپی تاڵیبان دایە و ئەنجامدەرانی ئەو تاوانە لە گرووپی تاڵیبان بوون کە خۆیان بە بەرپرس و قایقمامی تاڵیبان لەو ناوچەیە دەزانن.

هەرچەند گرووپی تاڵیبان بە بڵاوکردنەوەی راگەیەندراوێک ئاشکرایان کردووە ئەو ڕووداوە بەهۆی "ڕق و تۆڵەی کەسی و تایبەتی" بووە و هیچ پەیوەندیی بەوانەوە نییە.

لە ڕووداوەکەدا دوو ژن، کچێکی سێزدە ساڵە، کچێکی چوار ساڵ و دوو پیاویش کوژراون و منداڵێکی چوار مانگە لەگەڵ دایکی بریندار بوون.












باسنيوز


Top