فەرماندەیەکی پێشمەرگە: داعش لە سنووری مەخموور و قەراج کەوتووەتە جووڵەوە
نووری حهمهعهلی، فەرماندەی میحوەری ڕۆژئاوای کەرکووکی هێزی پێشمەرگەی کوردستان راگەیاند، راگرتنی ئۆپەراسیۆن و هێرشە ئاسمانییەکانی هاوپەیمانان لە دژی داعش، بە مانای بەهێزبوونەوەی ئەو ڕێکخراوە تیرۆریستییە دێت، بەتایبەتیش لەو ناوچانەی کە ئەوان نیازیان هەیە دەستی بەسەردا بگرن.
ئەوەشی ئاشکرا کرد کە لە سنووری قەراج و مەخموور کە ئەو ناوچانە لە ژێر کۆنتڕۆڵی پۆلیسی ئیتیحادیدان، داعش دەستی بە جووڵە کردووەتەوە، بەڵام جموجۆڵیان تەنیا لەم ناوچانەیە کە لە سنووری هێزەکانی عێراق دان و ”نەهاتوونەتە سنووری پێشمەرگەوە“.
باسنيوز
