وڵاتێكی ئه‌وروپی دەست بە مەشقپێکردنی هێزەکانی پێشمەرگە دەکاتەوە

وڵاتێكی ئه‌وروپی دەست بە مەشقپێکردنی هێزەکانی پێشمەرگە دەکاتەوە
ئانک شۆوتن، وەزیری بەرگری نێزه‌رلاندس (هۆڵەندا), رایگه‌یاند، بڕیاری وەستاندنی مەشقەکان کاتی بووه‌ و بڕیارە لە کاتێکی نزیکدا جارێکی دیکە دەست بە مەشقپێکردنی هێزەکانی عێراق بکەنەوە.

وەزیری بەرگری نێزه‌رلاندس دووپاتیکردەوە؛ فەرماندەی هێزەکانی وڵاته‌كه‌ی لە بەغدا، لە پەیوەندی بەردەوامدایە لەگەڵ هێزەکانی عێراق بەڵام رەتیکردەوە کاتی دەستپێکردنەوەی مەشقەکان ئاشکرا بکات.

لەدوای کوژرانی قاسم سولەیمانی، فەرماندەی فەیلەقی قودس، هاوپەیمانی نێودەوڵەتی تەواوی چالاکییەکانی لە عێراق وەستاند.
Top