لە مەرزی پەروێزخان ئاڵوگۆڕی بازرگانی ڕاگیرا

لە مەرزی پەروێزخان ئاڵوگۆڕی بازرگانی ڕاگیرا
سەرلەبەیانی ئەمڕۆ شەممە شۆفێری ئۆتۆمبێلە بارهەڵگرەکانی دەروازەی نێودەوڵەتیی پەروێزخان، مانگرتنیان ڕاگەیاند و دەروازەکەیان بەڕووی هاتوچۆی ئۆتۆمبێل و جووڵەی بازرگانیدا داخست.

حەمەی حەمەئەمین کەلاری، نوێنەری شۆفێری ئۆتۆمبێلە بارهەڵگرەکانی دەروازەی نێودەوڵەتی پەروێزخان، ڕایگەیاند "سەرلەبەیانی ئەمڕۆ شۆفێری ئۆتۆمبێلە بارهەڵگرەکانی دەروازەی نێودەوڵەتی پەروێزخان دژی ڕایینەکردنی کاروبارەکانیان لە دیوی ئێران، مانگرتنیان ڕاگەیاند و دەروازەکەیان بەڕووی هاتوچۆی ئۆتۆمبێل و جموجۆڵی بازرگانیدا داخست".

گوتیشی "پاش مانگرتنی شۆفێران وەکوو شاندێکی حکوومەتی هەرێم سەدانی بەرپرسانی مەرزەکەمان کردووە و لە دیوی ئێران و بەڵێنیی چارەسەرکردنی گرفتەکانیان پێداوین".

ئاماژەی بەوەش دا: "ئەگەر شۆفێری ئۆتۆمبێلەکان لە مەرز ئامادە بن هەر ئەمڕۆ هاتوچۆ ئاسایی دەکرێتەوە، ئەگەرنا دەکەوێتە سبەینێ".

لەمبارەوە شەرمین عەلی، گوتەبێژی بەڕێوەبەرایەتیی کۆمەڵگەی دەروازەی نێودەوڵەتیی پەروێزخان هەواڵەکەی پشتڕاست کردەوە و ڕای گەیاند سەرقاڵی چارەسەرکردنی کێشەکەین".









باسنیوز


Top