سلێمانی.. پاقلەفرۆشێک گیراوەی حەبی کردووەتە ناو پاقلەی کوڵاو
عیسا عەبدولڕەحمان، پزیشکی دەرمانساز لە بەڕێوەبەرایەتیی کۆنتڕۆڵی جۆری دەرمان لە وەزارەتی تەندروستیی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان ڕايگەیاند: "لەلایەن لیژنەکانی تەندروستی و قایمقامیەتی سلێمانییەوە کاری ئەو پاقەلەفرۆشە ئاشکرا کراوە و کە بە گوتەی خۆی ئەو حەبانە باشتر پاقلەکانی پێ کوڵاوە".
گوتیشی: "لیژنەکە لێپێچینەوەی یاسایی لەگەڵ فرۆشیارەکە کردووە کە ئەو کارە هەڵەیەی ئەنجام داوە".
ڕوونشی کردەوە: دەرمانی پاڕاستامۆڵ دەبێت بە ئاگادارییەوە بەکار بھێنرێت و نابێت ئەوانەی کە نەخۆشیی جگەریان ھەیە، یان ھەستەوەرن بەو حەبە، بەکاری بھێننن، بۆیە ئەو جۆرە کارانە زیان بە ھاووڵاتییان دەگەیەنن، بەتایبەت کە ھەموو کەس بەرھەمەکەی لێ دەکڕێت".
باسنيوز
