ئاسایش روونکردنەوەیەک لەبارەی گیانلەدەستدانی هاونیشتمانییەک لە زیندان بڵاودەکاتەوە
دەقی راگەیێندراوەکە
دوابەدوای دەست بەسەرداگرتنی بڕی (٦٠) کیلوگرام مادەی هۆشبەر لە لایەن مەفرەزەیەکی ئاسایشەوە و وەرگرتنی زانیاری لەسەر ئەوەی کە خاوەنداریەتی مادەکە دەگەرێتەوە بۆ هاولاتی (مجید برایم عبداللە) ، ڕەزامەندی بەڕێز دادوەر وەرگیرا بۆ دەستگیرکردن و پشکنینی ماڵی ناوبراو لە گوندی سیساوەی سەربە شاروچکەی هەریر.
لە کاتی دەستگیرکردن و پشکنینی ماڵی ناوبراو لەلایەن هێزەکانی ئاسایشەوە و بە ئامادەبوونی ئەندامانی خێزانەکەی ، کەسێکی تر لەسەر هەمان دۆسیە دەستگیرکرا و بڕێکی تری مادەی هۆشبەریش دەستی بەسەرداگیرا.
بەداخەوە لە رۆژی 16-1-2020 ، ناوبراو لەناو بەندیخانە کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا. دوای ئاگادارکردنی بەڕێز دادوەر ، تەرمی ناوبراو رەوانەی پزیشکی دادی هەولێر کرا. شایانی باسە تەواوی بەڵگەنامەکان لەسەر ئەم دۆسیە و ڕێکارە یاساییەکان بەردەستن.
بەڕێوەبەرایەتی گشتی ئاسایش – هەولێر
١٦/١/٢٠٢٠
