وه‌زاره‌تى كاره‌با: وێستگەیەکی مۆبایل بۆ ناحیەی (قورەتوو)ى گه‌رمیان دادەنرێت
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه 16/1/2020، وه‌زاره‌تى كاره‌باى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان، ڕاگه‌یاندراوێكى له ماڵپه‌ڕى فه‌رمیی خۆى بڵاو كرده‌وه، تێیدا هاتووه: "ئه‌مڕۆ ئەندازیار کەمال محه‌مه‌د ساڵح، وەزیری کارەبا گرێبەستێکی لەگەڵ کۆمپانیای (مادۆ) بە گوژمەی 1 ملیار و 221 ملیۆن و 144 هەزار دینار واژۆ کرد، بۆ دانانی وێستگەیەکی مۆبایل لە ناو وێستگەی (ساڵح ئاغا) لە ناحیەی (قورەتوو) لە گەرمیان".
لە ڕێوڕەسمی واژۆکردنی گرێبەستەکەدا، وەزیری کارەبا وێڕای پیرۆزبایی لە کۆمپانیای (مادۆ) کە وێستگەکەی مۆبایل دادەنێت و داوای لێ کرد: "پابەندی کات و کوالێتی و ڕێنماییەکانی گرێبەستەکە بێت و لەماوەی دیاریکراوی خۆیدا کە 180 ڕۆژە کارەکان تەواو بێت و وێستگەکە بەگەڕ بخرێت، هەروەها تەواوی ئاسانکاریی وەزارەتی بۆ خستە ڕوو، تا بتوانێت بە سەرکەوتوویی کارەکانیان ئەنجام بدەن".
له ڕاگهیاندراوهكهدا ئه‌وه‌ش خراوه‌ته ڕوو، لای خۆیەوە کۆمپانیای (مادۆ) سوپاسی وەزارەتی کارەبایان کرد و ڕایان گەیاند کە هەوڵی تەواو دەدەن بۆ ئەوەی پرۆژەکە لەماوە و کوالێتیی پێویستدا ئەنجام بدەن.
وه‌زاره‌تى كاره‌با باسى له‌وه‌ش كردووه، بەرزبوونەوەی خواست لەسەر کارەبا و فراوانبوون و زۆربوونی پرۆژەکان هۆکارێکی سەرەکییە بۆ فشارخستنە سەر وێستگە و تۆڕەکانی کارەبا، وەزارەتی کارەباش لەڕێگەی دابینکردنی وێستگەی مۆبایلەوە کە جێبەجێکردنی کات و ماوەیەکی کەمی دەوێت بەراورد بەدروستکردنی وێستگەکانی دیکە، لەهەوڵی بەردەوامدایە بۆ چارەسەرکردنی ئەو گرفتە، ئەم پرۆژەیەش بۆ ناحیەی قورەتوو سوودی زۆری دەبێت بۆ کەمکردنەوەی پاڵەپەستۆ و لۆد لەناوچەکە و بەتایبەتی لەسەر وێستگەی ساڵح ئاغا.
باسنيوز
