قادر قاچاخ: پێویستە خەڵکی شنگال تێکەڵ بە شەڕی پەکەکە و تورکیا نەکرێن
قادر قاچاخ، بهرپرسی لقی ١٧ی شنگالی پارتی راگەیاند، دوێنێ چوارشەممە ١٥ی ١ی ٢٠٢٠، فڕۆکە جەنگییەکانی تورکیا بنکە و بارەگاکانی پەکەکەیان جارێکی دیکە لە شنگال بۆردومان کرد و بەهۆیەوە چەندان کەس گیانیان لەدەست دا و بریندار بوون.
ئەوەشی نەشاردەوە کە دوور نییە تورکیا لە هێرشەکانی بە بیانووی پەکەکە بۆ سەر ئەو ناوچانە بەردەوام بێت، بۆیە “هیوادارم و دهبێت پهکهکه له شنگال بکشێتهوه، چونکه وا بڕوات دۆخهکه مهترسیدارتر دهبێت”.
باسیشی لەوە کرد کە پەکەکە لە ترسی هێرشی تورکیا، بارەگاکانی بردووەتە نێو خەڵکی سڤیلی شنگال، لەمەدا هەم دەیەوێت تورکیا بۆردومان نەکات، هەمیش ئەگەر تورکیا بۆردومانەکەی کرد،”بڵێت ئەوەتا تورکیا خەڵکی سڤیل دەکاتە ئامانج”.
قادر قاچاخ جەختی کردەوە کە پەکەکە مەیدانی خۆی جێهێشتووە و لە شنگال بارەگای دامەزراندووە. بۆیە داوای کرد، خەڵکی شنگال تووشی شەڕی تورکیا و پەکەکە نەکرێت و کارەساتێکی دیکە بەسەر دەڤەرەکە نەهێندرێت.
باسنيوز
