ڕاپۆرتى هاوبه‌ش و كۆتاییى لیژنه تایبه‌تمه‌نده‌كان سه‌باره‌ت به پڕۆژه‌یاسای چاكسازى ئاماده كرا
مه‌به‌ست له كۆبوونه‌وه‌كه، كه له هۆڵى لیژنه‌ى كاروبارى یاسایی له ته‌لارى په‌رله‌مان به‌ڕێوه چوو، بۆ یه‌كخستن و سه‌رله‌نوێ داڕشتنه‌وه‌ى ڕاپۆرتی هاوبه‌ش و كۆتاییی لیژنه تایبه‌تمه‌نده‌كان سه‌باره‌ت به پڕۆژه‌یاساى چاكسازى له خانه‌نشینى و مووچه و ده‌رماڵه و به‌خشین و ئیمتیازاته‌كانى دیكه به ڕه‌چاوكردنی ئه‌و سه‌رنج و تێبینی و پێشنیازانه‌ى كه له كاتی خوێندنه‌وه‌ى دووه‌مى پڕۆژهیاساكەدا خرابوونه ڕوو بۆ ئه‌وه‌ى ڕاپۆرته هاوبه‌شه‌كه له لایه‌ن لیژنه تایبه‌تمه‌نده‌كانه‌وه په‌سند بكرێت و ئاماده بكرێت بۆ دانیشتنی ڕۆژی پێنجشه‌ممه 2020/1/16 به مه‌به‌ستی ده‌نگدان له‌سه‌رى.
هه‌ر له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا، دوای كۆتاییهاتنی نووسینى ڕاپۆرتى هاوبه‌شى لیژنه تایبه‌تمه‌نده‌كان، ڕاپۆرته‌كه په‌سه‌ند كرا و بڕیاره سبه‌ى پێنجشه‌مه له دانیشتنى په‌رله‌مانى كوردستاندا بخرێته ده‌نگدانه‌وه و په‌سند بكرێت.
