سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە نوێنەری وەزارەتی دەرەوەی ئەڵمانیا كرد

سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە نوێنەری وەزارەتی دەرەوەی ئەڵمانیا كرد
ئەمڕۆ چوارشەممە مەسرور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان بە‌ ئامادە‌بوونی قوباد تاڵە‌بانی جێگری سە‌رۆكی حكوومە‌ت، پێشوازی لە فیلیپ ئەکرمان بەرپرسی بەشی سیاسی لە وەزارەتی دەرەوەی ئەڵمانیا و شاندێکی یاوەری کرد.


لە دیدارێکدا پەرەسەندنەکانی عێراق و ھە‌رێمی كوردستان و ناوچەکە تاوتوێ کران.


جەختیش لەسەر گرنگیی بەردەوامیدان بە هاوکاریکردن و هەماهەنگیکردن لەگەڵ حکومەتی هەرێمی کوردستان بە تایبەتی لە پرسی رووبەڕووبوونەوەی تیرۆر و هەڕەشەکانی داعش کرایەوە.


هەوڵەکانی هەرێمی کوردستان بۆ هێورکردنەوەی دۆخی عیراق و ناوچەکە و باشترکردنی پەیوەندییەکانی نێوان حکومەتی هەرێمی کوردستان و حکومەتی فیدراڵی وچارەسەر کردنی بنەڕەتی کێشەکان لەسەر بنەمای دەستوور، تەوەرێکی دیکەی دیدارەکە بوو.










باسنيوز


Top