ناسنامەی هەشت پەنابەرە کوردە خنکاوەکان ئاشکرا دەکرى

ناسنامەی هەشت پەنابەرە کوردە خنکاوەکان ئاشکرا دەکرى
ھەشت کەس لەو پەنابەرانەی کە چەند ڕۆژی ڕابردووو لەناو یەختە نقومبووەکەی نێوان یۆنان و تورکیا خنکاون، کوردی ڕۆژئاوای کوردستانن و ئەمڕۆ تەرمەکانیان ڕادەستی کەسوکاریان کرایەوە.

فیدراسیۆنی پەنابەرانی ھەرێمی کوردستان لە ڕاگەیەندراوێکدا کە ئەمڕۆ بڵاوی کردووەتەوەو، ئاشکرای کرد: "لە کۆی ئەو ١١ پەنابەرەی لە ڕێکەوتی2020.1.11 لە دەریای ئیجە لە ئەنجامی نقومبوونی یەختێک خنکاون، ھەشتیان کوردی ڕۆژئاوای کوردستان بوون و لە مەراسیمکێکدا تەرمەکانیان ڕادەستی خانەوادەکانیان کرانەوە.

بەپێی ڕاگەیەندراوەکە، ئەو ھەشت ھاووڵاتییە بەھۆی بارودۆخی سووریا ماوەی چەند ساڵێکە ئاوارەی کوردستانی باکوور بوون و لەڕێگەی چوون بۆ ئەورووپا خنکاون و ئەمڕۆ بە ئامادەبوونی سەرۆکی شارەوانیی ئەزمیر و کەسوکاری قوربانییەکان تەرمی هەموو قوربانییەکان بە حاک سپێردران.

ناسنامەی ھاووڵاتییە خنکاوەکان بریتییە لە:

١- ئەمین مەحموود حوسێن، تەمەن ٢١ ساڵ

٢-ڤیدیا حوسێن، تەمەن پێنچ ساڵ

٣- لەیلا حوسێن، تەمەن سێ ساڵ

٤- مادیە حوسێن، تەمەن یەک ساڵ

٥- ھدیا نایف ماحمو، تەمەن ٢٥ ساڵ

٦- ڕێزان ماحمو، تەمەن ٧ ساڵ

٧- بێریڤان ماحمو، ٧ تەمەن ساڵ

٨ عەبدولحەمید ماحمو، تەمەن ٤ ساڵ












باسنيوز
Top