هاتوچۆى گه‌رمیان داوایه‌ك له هاووڵاتییان ده‌كات
ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 15/1/2020، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی هاتوچۆى گه‌رمیان، ڕاگه‌یاندراوێكى له په‌یجى فه‌رمیی خۆى، له تۆڕى كۆمه‌ڵایه‌تیی (فه‌یسبووك) بڵاو كرده‌وه، تێیدا هاتووه: "دیاردەیەکی ناشرین هەندێک لەو هاووڵاتییانەی سەردانی بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی گەرمیان - بەشی هونەریی گواستنەوەی خاوەندارێتی و تازەکردنەوەی ساڵنامەی ئۆتۆمبێل دەکەن، لەدواى پەنجەمۆرکردنیان، مۆری سەر پەنجەیان بە دیواری ئەو بەشە پاک دەکەنەوە، ئەمەش بووەتە هۆی پیسبوونی هۆڵی چاوەڕوانی و سیمایەکی ناشرینی پێ بەخشیوە".
هاتوچۆى گه‌رمیان له ڕاگهیاندراوهكهدا داوا له هاووڵاتییان ده‌كات، دواى په‌نجه‌مۆركردن له بەشی هونەریی گواستنەوەی خاوەندارێتی و تازەکردنەوەی ساڵنامەی ئۆتۆمبێل له به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كه‌یان، پهنجەیان بەو پارچەیە بسڕن، کە بۆیان دیاری کراوە و به دیوار نه‌یسڕنه‌وه.
باسنيوز
