هاتوچۆى هه‌ڵه‌بجه ئاگادارییه‌ك له‌باره‌ى مۆڵه‌تى شۆفێرى بڵاو ده‌كاته‌وه
ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 15/1/2020، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی هاتوچۆى هه‌ڵه‌بجه، ئاگادارییه‌كى له په‌یجى فه‌رمیی خۆى، له تۆڕى كۆمه‌ڵایه‌تیی (فه‌یسبووك) بڵاو كرده‌وه، تێیدا داوا له‌و كه‌سانه كراوه، كه مامه‌ڵه‌ى ده‌رهێنان و نوێكردنه‌وه‌ى مۆڵه‌تى شۆفێرییان له سنوورى به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كه‌یان ئه‌نجام داوه، بۆ وه‌رگرتنه‌وه‌ى مۆڵه‌ته‌كانیان، له ڕۆژانى ده‌وامى فه‌رمیدا سه‌ردانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كه‌یان بكه‌ن.
له ئاگادارییه‌كه‌دا باس له‌وه‌ش كراوه، مۆڵەتێکی زۆری شۆفێران تەواو بووە و لایانە، هاووڵاتییانیش درەنگ بەدەمیانەوە دێن.
باسنيوز
