شێروان حه‌یده‌ری: ئاستی دیپلۆماسیەتی هەولێر بەهێزتر بووە
یاساناسێکی کورد رایدەگەیەنێت، کە هەرێمی کوردستان پارسەنگیی هێزی لە ناوچەکە راگرتووە و ئاستی دیپلۆماسیەتی بەهێزتر بووە.
باس له‌وه ده‌کات که هه‌رێمی کوردستان له ملمێنێ نێوده‌وڵه‌تییه‌کان پارسه‌نگی هێزی راگرتووه و ئه‌وه‌ش وای کردووه که سه‌رنجی کۆمه‌ڵگای نێوده‌وڵه‌تی بۆ خۆی راکێشێت.
شێروان حه‌یده‌ری، یاساناس، راگەیاند، دوای سەردانەکەی بۆ هەرێمی کوردستان، دێیڤد شینکه‌ر، یاریده‌ده‌ری وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریکا بۆ کاروباری رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست رایگەیاندبوو، حکوومەتی هەرێمی کوردستان پارێزگارییێکی زۆر بێوێنەی بۆ ناوەندە دیپلۆماتە ئەمریکییەکان و هێزەکانیان دابین کردووە.
شێروان حەیدەری پاراستنی ناوەندە دیپلۆماسییەکانی وڵاتان لە هەولێر بە گرنگ دەزانێ و رایدەگەیەنێت، سیاسەتی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە پاراستنی کونسوڵخانە و نوێنەرایەتییە بیانییەکان زۆر گرنگە و هەڵوێستێکی جوامێرانەیە.
حەیدەری پێیوایە بەشدارینەکردنی فراکسیۆنە کوردستانییەکانی پەرلەمانی عێراق لە دەنگدان بە دەرکردنی هێزە بیانییەکان ئاستی دیپلۆماسیەتی هەرێمی کوردستانی بەهێزتر کرد.
ئەو یاساناسە ئاماژەی بەوەش کرد، کە هەرێمی کوردستان بەپێی یاسا نێودەوڵەتییەکان هەنگاوی ناوە و نەچووەتە هیچ بەرەیەکەوە، کە کارێکی جیاوازە لە رۆژهەڵاتی ناوەراست.
باسنيوز
