وەزیری دەرەوەی قەتەر سەردانی عێراق و هەرێمی کوردستان دەکات
بڕیارە ئەمڕۆ چوارشەممە وەزیری دەرەوەی قەتەر سەردانی عێراق و پاشان هەولێر پایتەختی هەرێمی کوردستان بکات.
لەمبارەوە محەمەدعەلی حەوکیم وەزیری دەرەوەی عێراق ئاشکرای کردووە: "ئەمڕۆ پێنجشەممە 20120.1.15 محەمەد عەبدولڕەحمان، جێگری سەرۆک وەزیرانی قەتەر کە هاوکات وەزیری دەرەوەی قەتەرەیشە، سەردانی بەغدا دەکات".
ئامانج لەو سەردانە تاوتوێ پرس و ئاڵۆزییەکانی ناوچە و هەوڵدانە بۆ ئارامکردنەوەی دۆخەکەیە.
بڕیارە لەو سەردانەدا وەزیری دەرەوەی قەتەر سەردانی هەولێرش بکات و لەگەڵ بەرپرسانی باڵای هەرێمی کوردستان دیدار و گفتوگۆ بکات.
باسنيوز
