هاتوچۆى هه‌ڵه‌بجه ئاگادارییه‌ك بڵاو ده‌كاته‌وه
ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 14/1/2020، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی هاتوچۆى هه‌ڵه‌بجه، ئاگادارییه‌كى له په‌یجى فه‌رمیی خۆى، له تۆڕى كۆمه‌ڵایه‌تیی (فه‌یسبووك) بڵاو كرده‌وه، تێیدا سه‌رجه‌م شۆفێرانى بارهه‌ڵگریان له سنوورى هه‌ورامان - مه‌رزی شۆشمێ ئاگادار كردووه‌ته‌وه، به‌هۆى ناله‌باریی كه‌شوهه‌وا و به‌فربارینێكى زۆر له سنووره‌كه و ناوچه شاخاوییه‌كان، شه‌قامه‌كان به‌ستوویانه.
هاتوچۆى هه‌ڵه‌بجه داوا له سه‌رجه‌م شۆفێرانى بارهه‌ڵگر ده‌كات، تا چاره‌سه‌ركردنى به هاوكاریی شاره‌وانیی سنووره‌كه، ئه‌م ڕێگایه به‌یانییان تا كاتژمێر 10، یان 11 به‌كار نه‌هێنن، چونكه به‌یانییان به‌هۆى دابه‌زینى پله‌ى گه‌رماوه، ڕێگاكه له حاڵه‌تى به‌ستندایه، ئه‌مه‌ش مه‌ترسی بۆ سه‌ر گیانى شۆفێران و هاووڵاتییان و گه‌شتیاران دروست ده‌كات.
باسنيوز
