وەزارەتی دارایی: دەرماڵەی یاسایی فەرمانبەران نابڕدرێت
یاسین عەبدولواحید، بەڕێوەبەری گشتیی دیوانی وەزارەتی دارایی راگەیاند، هیچ بڕیارێكی پێشوەختە نییە دەرماڵەی فەرمانبەران ببڕدرێت، گوتی: «دەرماڵەی فەرمانبەر نابڕدرێت، چونكە دەرماڵە پارەیەكە پەیوەندیی بە دەوام و ترسناكیی كاركردنەوە هەیە».
بەپێی زانیارییەكان، ئهو یاسایانهی لهلایهن وهزارهتی دارایی كوردستان دهرماڵهكانی پێ خەرج دهكرێت، له حهوت یاسا پێك دێن، كه لهلایهن پهرلهمانی كوردستان و پهرلهمانی عێراق دهرچوون و بهشێك له دهرماڵهكانیش به رێنمایی و بڕیاری حكوومهت خهرج دهكرێن.
یاسین عەبدولواحید روونیشی كردەوە: «وەزارەتی دارایی لەگەڵ رێكخستنەوەی دەرماڵەدایە، دەرماڵەی بەدەر لە یاساكان هەیە، ئەوانە هیچ یاسایەك نایانگرێتەوە، بۆ نموونە، شوێن هەیە دەرماڵەی %300یان هەیە بەدەر لە یاسا و تەنیا بە بڕیاری ئەنجوومەنی وەزیران خەرج دەكرێت».
بەپێی نووسراوێكی وەزارەتی دارایی هەرێمی كوردستان، %16ی مووچە بۆ دەرماڵەی جێگیر خەرج دەكرێت، %40یش بۆ دەرماڵەی ناجێگیر خەرج دەكرێت، لیستی پهسهندكراوی دهرماڵهكان 25 جۆره، كه چوار جۆریان جێگیره و 21 جۆریان ناجێگیره.
بەرپرسەكەی وەزارەتی دارایی جەختی كردەوە، ئەو دەرماڵانەی ئێستا بە بەشی زۆری فەرمانبەران دەدرێت. دەرماڵەی یاسایین، بۆ نموونە: «دەرماڵەی منداڵ و خێزان و بڕوانامە دەرماڵەی جێگیرن، ئەوانەی پلەیان هەیە دەرماڵەی پلە و پۆستیان هەیە، هەندێك دەرماڵەی ترسناكی و پیشەیی هەن، ئەویش بەپێی كارەكە پێیان دەدرێت».
ئەوەش دەخاتە ڕوو، ئەگەر فەرمانبەرێك لە شوێنێك دەرماڵەی تایبەت بە كارەكەی هەبێت و بگوازرێتەوە بۆ شوێنێكی تر، دەرماڵەكەی نامێنێت، گوتیشی: «بۆ نموونە، فەرمانبەرێكی باجەكان %50 دەرماڵەی هەیە، خۆی بۆ فەرمانگەی خانەنشین بگوازێتەوە، دەرماڵەی دەبڕدرێت».
موشیررەشید، بەڕێوەبەری گشتیی فەرمانگەی یاسایی لە دەستەی نەزاهە، بە (باس)ی راگەیاند: «هەندێک دەرماڵە هەیە لە هەندێک وەزارەت بە کەسێک دەدرێت، کە شایستەیە و ماندووە و مەترسیی لەسەرە، کەچی دراوە بەو فەرمانبەرانەیش کە هیچ ماندووبوون و مەترسییەکیان لەسەر نییە، ئەوە پێداچوونەی پێدا دەکرێتەوە و بنەمای دادگەریی تێدا پەیڕەو دەکرێت».
باسنيوز
