یاریدەدەری وەزیری دەرەوەی ئەمریکا: لە هەولێر ئەمریکییەکان و بنکەکانیان باشتر دەپارێزرێن

 یاریدەدەری وەزیری دەرەوەی ئەمریکا: لە هەولێر ئەمریکییەکان و بنکەکانیان باشتر دەپارێزرێن
یاریدەدەری وەزیری دەرەوی ئەمریکا بۆ کاروباری رۆژهەڵاتی نزیک لەبارەی سەردانەکەی ئەم دواییەی بۆ هەولێر و نەچوونی بۆ بەغدا رایگەیاند، بۆیە هاتووەتە هەولێر چونکە، حکومەتی هەرێمی کوردستان باشتر پارێزگاری بۆ ناوەندە دیپلۆماتەکانی ئەمریکا و هێزەکانیان دابیندەکەن.

دەیڤد شینکەر، یاریدەدەری وەزیری دەرەوەی ئەمریکا بۆ کاروباری رۆژهەڵاتی نزیک لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەڤانیدا لەبارەی سەردانی ئەم دواییەی بۆ ناوچەکە و هاتنی بۆ هەولێر و نەچوونی بۆ بەغدا رایگەیاند "هەستمکرد دەتوانم بچم بۆ هەولێر، کە لەوێ حکومەتی هەرێمی کوردستان پارێزگارییەکی زۆر بێوێنە بۆ ناوەندە دیپلۆماتە ئەمریکییەکان و هێزەکانیان دابیندەکەن".

سەبارەت بە پشتیوانیکردن لە کوردستانێکی سەربەخۆ و توویتەکەی مارکۆ روبیۆ، سیناتۆری ئەمریکی کە پرسیبووی "ئێستا کاتی پشتیوانیکردنە لە سەربەخۆیی کوردستان؟" دەیڤد شینکەر گوتی، ئەوان وەک ئەمریکا پشتیوانی لە عێراقێکی یەکگرتوو دەکەن.

رۆژی پێنجشەممە 9-1-2020 دەیڤد شینکەر، یاریدەدەری وەزیری دەرەوەی ئەمریکا بۆ کاروباری رۆژهەڵاتی نزیک بە یاوەریی شاندێک سەردانی هەولێری پایتەختی هەرێمی کوردستانی کرد و لەگەڵ هەریەکە لە سەرۆک مەسعود بارزانی، نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان و مەسروور بارزانی، سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان کۆبووەوە.




رووداو
Top