راگەیێندراوێک لە سەرۆکی هەرێمی کوردستانەوە لەبارەی قسەکانی حەسەن نەسروڵڵا
نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە پەیامەکەیدا دەڵێت، جێگه‌ى داخه کەسێکی وەک نەسروڵڵا بەبێ رەچاوکردنی رۆڵی مێژووییانەی سەرۆک بارزانی لە بەرەنگاربوونەوەی رژێمە دیکتاتۆریيەکان و رۆڵی مەیدانیانەی لە تێکشکاندنی داعشدا، بەو شێوەیە هەستی گەلی کوردستان برینداربکات.
سەرۆکی هەرێمی کوردستان ئەوەیشی گوتووە "سەرۆک بارزانی هه‌موو ته‌مه‌نى خۆى لە بەرەنگاربوونەوەی ستەم و ستەمکاران و له‌پێناو ئازاديى گه‌له‌كه‌يدا به‌خشيوه، لە شەڕی بەرەنگاربوونەوەی داعشیشدا وەک فەرماندەی هێزی پێشمەرگە بە شێوەیەکی راسته‌وخۆى مەیدانی و لەگەڵ هێزی پێشمەرگە لە سەنگەردا، رۆڵێکی قارەمانانەی نواند کە هەموو گەلی کوردستان و زۆر لە سەرکردەکانی جیهان بۆ ئازایەتيی پێشمەرگە و جه‌نابى سه‌رۆك، شايه‌تييان دا".
لە پەیامەکەیدا سەرۆکی هەرێمی کوردستان جەخت دەکاتەوە "گه‌لى كوردستان هه‌ميشه به هاوكارييه‌كانى دۆستانى ده‌زانێت و سوپاسى هه‌موو ئه‌وانه ده‌كات كه له شه‌ڕى دژى داعشدا يارمه‌تيى هه‌رێمى كوردستانيان داوه، به رێزه‌وه له‌و پشتگيرييه‌ى ئه‌وان ده‌ڕوانێت و قه‌ت له‌بيرى ناكات".
دەقی پەیامەکەی سەرۆکی هەرێمی هەرێمی کوردستان
به‌ڕێز حه‌سه‌ن نه‌سروڵڵا، ئه‌ميندارى گشتيى حيزبوڵڵاى لوبنانى له وتارێکدا دوور لە شێواز و ئەتەکێتی سیاسى، به شێوەیەکی نەشیاو ده‌رهه‌ق به سه‌رۆك مه‌سعوود بارزانى و قوربانیدان و قارەمانيه‌تيی پێشمەرگە، قسەی کردووە. جێگه‌ى داخه کەسێکی وەک به‌ڕێز نەسروڵڵا بەبێ ڕەچاوکردنی ڕۆڵی مێژووییانەی سەرۆک بارزانی لە بەرەنگاربوونەوەی ڕژێمە دیکتاتۆریيەکان و ڕۆڵی مەیدانیانەی لە تێکشکاندنی داعشدا، بەو شێوەیە هەستی گەلی کوردستان بریندار بکات.
سەرۆک بارزانی هه‌موو ته‌مه‌نى خۆى لە بەرەنگاربوونەوەی ستەم و ستەمکاران و له‌پێناو ئازاديى گه‌له‌كه‌يدا به‌خشيوه، لە شەڕی بەرەنگاربوونەوەی داعشیشدا وەک فەرماندەی هێزی پێشمەرگە بە شێوەیەکی ڕاسته‌وخۆى مەیدانی و لەگەڵ هێزی پێشمەرگە لە سەنگەردا، ڕۆڵێکی قارەمانانەی نواند کە هەموو گەلی کوردستان و زۆر لە سەرکردەکانی جیهان بۆ ئازایەتيی پێشمەرگە و جه‌نابى سه‌رۆك، شايه‌تييان دا.
گه‌لى كوردستان هه‌ميشه به هاوكارييه‌كانى دۆستانى ده‌زانێت و سوپاسى هه‌موو ئه‌وانه ده‌كات كه له شه‌ڕى دژى داعشدا يارمه‌تيى هه‌رێمى كوردستانيان داوه، به ڕێزه‌وه له‌و پشتگيرييه‌ى ئه‌وان ده‌ڕوانێت و قه‌ت له‌بيرى ناكات.
گه‌لى كوردستان و پێشمەرگە زیاتر لە سەدەیه‌كە بەرەنگاری گەورەترین و دڕاندانەترین هێرشی قڕکاری بوونەتەوه، له شه‌ڕى داعشيشدا هەرێمی کوردستانيان پاراست و بەشدار بوون لە پاراستن و ڕزگارکردنی زۆر شوێنی دیکەی عێراق، ئەمڕۆش پاراستنی ئاشتی و پێکەوەژیان و بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر، بە ئه‌ركى هەرە لەپێشی خۆيان دەبينن، له كاتێكدا دۆخى ناوچه‌كه وا ده‌خوازێت هه‌موومان كار بۆ ئارامكردنه‌وه و گێڕانه‌وه‌ى سه‌قامگيرى بكه‌ين.
نێچيرڤان بارزانى
سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان
13/1/2020
